تاڵیبان به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌ ئه‌فغانییه‌كه‌ راگه‌یاند

سەرجەم سەرنشینانی نێو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە


بزوتنه‌وه‌ى تالیبان به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌ ئه‌فغانیه‌كه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ و ده‌شڵێت، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ به‌رپرسى باڵایى هه‌واڵگرى ئه‌مریكى تێدابووه‌.

کەمێک پێش ئێستا بە فەرمی بزوتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئەفغانییەکە راگەیاند و دەڵێت: ئەو فڕۆکەیە بەرپرسی باڵای هەواڵگری ئەمەریکی تێدابووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم سەرنشینانی نێو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگرى سەر بە هێڵى فڕۆکەوانى ئاریانا ئەفغان ئێرلاینس کە لە هەراتەوە بەرەو کابول بەڕێکەوتبوو بە (83) سەرنشینەوە لە غەزنى ناوەڕاستى ئەفغانستان تێکشکا.