وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی هه‌نار ده‌دات

به‌هۆی نه‌مانی به‌رهه‌می ناوخۆیه‌

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاورده‌كردنی هه‌ناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاساییکردەوە و بازرگانان دەتوانن هاوردەی بکەن.حوسێن حه‌مه‌ كه‌ریم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هاوردەکەرنی هەنار ئاسایی بکرێتەوە و بازرگانان دەتوانن لەوڵاتانەوە هاوردەی بکەن و لە بازاڕەکانی کوردستان بیفرۆشن. ڕاشیگه‌یاند لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی زۆریی بەرهەمی هەنار لەناوخۆی کوردستان هاوردەکردنی قەدەغەکرابوو، بەڵام لە ئێستادا بەرهەمی ناوخۆیی خواستی بازاڕ پڕ ناکاتەوە، بۆیە وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریدا بە هاوردەکردنی ئەو میوەیە. ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا هاوردەکردنی هەناری ئێران و تورکیا و سوریا بەردەوامە، بەڵام بەزۆری لە وڵاتی تورکیاوە دێت.