كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت زیانی 40 ملیۆن دۆلاری ڕۆژانه‌ی له‌كه‌رتی نه‌وتی لیبیا داوه‌

به‌هۆی داگیركردنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانه‌

كۆنترۆلكردنی به‌شێك له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی لیبیا له‌ لایه‌ن خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی لیبیا ڕۆژانه‌ له‌ ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار به‌رمیل بۆ ڕۆژانه‌ سێسه‌د و بیست هه‌زار به‌رمیل، زیانی ده‌یان ملیار دۆلاری به‌و وڵاته‌ گه‌یاندووه، كۆنترۆلكردنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ڕۆژئاوای لیبیا له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر زیانی ڕۆژانه‌ چل ملیۆن دۆلاری له‌ لیبیا داوه‌. حكومه‌تی ویفاقی نیشتیمانییش ڕێككه‌وتنێكی ئابووری ئه‌منی و ئابووری له‌گه‌ڵ توركیا واژوو كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی ڕه‌وانه‌كردنی هێزی توركیا بۆ لیبیا بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.