توركیا.. چاوه‌ڕێی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی كه‌می ده‌رمان ده‌كرێت

به‌هۆی زیادكردنی نرخی ده‌رمانه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی نرخی داو ده‌رمان له‌ توركیا له‌ مانگی داهاتوودا چاوه‌ڕێی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی تر ده‌كرێت له‌م وڵاته‌ ئه‌ویش قه‌یرانی كه‌می ده‌رمانه‌. به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سكای نیوز دانوستان له‌نێوان وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا و  كۆمپانیاكانی دەرمان هه‌یه‌ له‌و وڵاته‌، چونكه‌ بریاره‌ حكومه‌تی توركیا له‌ نۆزده‌ی مانگی داهاتوو  نرخی ده‌رمان زیاد بكات.   هه‌رچه‌نده‌ له‌ لێدوانه‌كانیدا فه‌خره‌ددین كۆجای وه‌زیری ته‌ندروستی پێی وانییه‌ قه‌یرانی ده‌رمان هه‌بێت ، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ده‌رمانخانه‌كانی توركیا به‌ ده‌ست كه‌می سه‌دو بیست جۆری ده‌رمانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن. نرخی ده‌رمان له‌و وڵاته‌ به‌پێی دانوستانی نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كۆمپانیاكانی ده‌رمان داده‌نرێت له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی یۆرۆ. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نرخی ده‌رمان له‌ مانگی داهاتوو  به‌ ڕێژه‌ی نزیكه‌ی سه‌دا دوازده‌ زیاد بكرێت.