نه‌ك ئه‌مریكا و رووسیا.. كێ ئاگری جه‌نگی ئه‌تۆمی داده‌گیرسێنێ ?

رووس و چینییه‌كان نیازی ئه‌وه‌یان نییه‌

شاره‌زایانی ئه‌مریكی پێیان وایه‌ گۆڕینه‌وه‌ی هێرشی ئه‌تۆمی له‌نێوان رووسیاو ئه‌مریكا ئه‌گه‌رێكی زۆر دووره‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆبه‌رت له‌تیف، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی ئه‌تۆمی به‌ سپۆتنیكی راگه‌یاندووه‌، واهه‌ست ده‌كه‌م كه‌  رووس و چینییه‌كان نیازی ئه‌وه‌یان نییه‌ هێرشی ئه‌تۆمی بكه‌نه‌ سه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ وڵاتانی دیكه‌ وه‌ك پاكستان چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربێنێ.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پرۆفیسۆر شارۆن سكفاسۆنی گووتی، نیگه‌رانم له‌ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌نێوان پاكستان و هیند.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار