ئەمریكا دیبلۆماتكارەكانی لەچین دەگوازێتەوە

بۆ پاراستنی گیانیان

 

ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری ووهان له‌ هه‌رێمی هۆبی ناوه‌ندی چین له‌ كۆتایی ساڵی رابردوو ده‌ركه‌وتوه‌ و دواتر له‌ شاره‌كانی په‌كین و شه‌نگه‌های و مه‌كاو بڵاوبوه‌ته‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سبەی یەك شەممە گەشتێكی ئاسمانیی رێك دەخات بۆ گواستنەوەی هاوڵاتی و دیپلۆماتكارەكانی ئەمریكا لە شاری ووهانی چینی، ناوەندی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی (كۆڕۆنا).

چەند سەرچاوەیەك بە رۆژنامەكەیان راگەیاندووە، فڕۆكەكە نزیكەی 230 دیپلۆماتكار لە كونسوڵخانەی ئەمریكا، هەروەها هاووڵاتیانی ئەمریكی بەخۆیان و خێزانەكانیانەوە دەگوازێتەوە.

ئەو كارەی ئەمریكاش دوای مۆڵەتی وەزارەتی دەرەوەی چین بووە بۆ ئەوەی پرۆسەكەی دەست پێبكات، چونكە ماوەی چەند رۆژێكە لەو بارەیەوە لە گفتوگۆدایە.