ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ 20 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌

ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووه‌ته‌ 1015

ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی چه‌ند شارێكی توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٢٠ كه‌س و ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووه‌ته‌ ١٠١٥.

شه‌وی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 6.8 پله‌ی رێخته‌ر، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانی هه‌ژاند.

به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ كاره‌با و هێڵی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆن له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكووری كوردستان وه‌ستاوه‌.

112233