ده‌وڵه‌تی یاسا: هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌ستنیشان ده‌كرێت

بۆته‌ هۆی دواكه‌وتنی ده‌یان دۆسییه‌ی چاكسازی و په‌سندكردنی پرۆژه‌ی یاسای بوودجه‌

سه‌عد مه‌تڵه‌بی، ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

مه‌تڵه‌بی به‌ پێگه‌ی ئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاندووه‌: هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق نابێته‌ مایه‌ی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان و زۆربه‌ی كوتله‌ سیاسییه‌كان و گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كان په‌سندی ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتیشی: یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ، بۆته‌هۆی دواكه‌وتنی ده‌یان دۆسییه‌ی چاكسازی و په‌سندكردنی پرۆژه‌ی یاسای بوودجه‌ی عێراق.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار