موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنی له عێراق ده‌ستی پێكرد، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی بڵاوكردهوهو له په‌یامه‌كه‌یدا راگه‌یاندووه، پێویسته حه‌شدی شه‌عبی بخرێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، هه‌روه‌ها داوای له خۆپیشانده‌ران ده‌كات كه سوود له رێگای ئاشتیانه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ربگرن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در داوا ده‌كات كه كاتێك دیاری بكرێت بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانیه‌كان له عێراق هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه ده‌بێت هه‌موو بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دابخرێن وه هه‌موو كۆمپانیا ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دابخرێن و كۆتایی به كاره‌كانیان بهێندرێت.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كات ئاسمانی عێراق به رووی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و سیخوڕه‌كان دابخرێن، هه‌موو رێككه‌وتنه ئه‌منیه‌كانی هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه، چونكه ئه‌م رێككه‌وتنانه درێژه به داگیركاری ده‌ده‌ن له عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در رایگه‌یاندووه، به‌رگرییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راده‌گرین تا ده‌رچوونی دوا سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق، پێویسته حكومه‌تی عێراق نوێنه‌رانی دیپلۆماسی و بالیۆزخانه‌كانی وڵاتان له عێراق بپارێزن.