به‌هۆی مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێك نرخی زێڕ دابه‌زی

دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینی

له‌ دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا نرخی زێر له‌ چاوه‌ڕوانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینی .

بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی نوێی كۆرۆنا‌ له‌ چین و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بۆ چه‌ند وڵاتێك و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕه‌كان داناوه‌. 

هه‌رچه‌نده‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه‌ هێشتا زووه‌ ''باری له‌ناكاوی ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رابگه‌یه‌ندرێت . 

له‌ مامه‌ڵه‌ خێراكاندا نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی زێر به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.2 دابه‌زی و به‌ 1560 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها له‌ گرێبه‌سته‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.3 دابه‌زی. 

بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسه‌كه‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی دووچاری دوو دڵی كردووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ساڵانه‌ به‌هۆی هاتنی ساڵی تازه‌ له‌ چین كه‌ كاتێكی گرنگه‌ بۆ گه‌شتی ئه‌و ولاته‌ و خواست له‌سه‌ر زێڕ هه‌بووه. 

له‌ نێو كانزاكانی تریش نرخی زیو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.1 دابه‌زی و هه‌ر ئۆنسێكی به‌ 17 دۆلارو 79 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.