ده‌یه‌وێت ئاگره‌كه‌ى ئوسترالیا بكوژێنێته‌وه‌ به‌لام خۆى كه‌وته‌ نێو ئاگره‌وه‌

بەهۆیەوە سێ سه‌رنشینى فرۆكه‌كه‌ گیانیان لە دەستدا

دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند رۆژه‌ ئاگر لە دارستانەکانی ئوسترالیا كه‌وتووته‌وه‌و فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەش لە ویلایەتی نیوساوسوێڵز  له‌ ئوسترالیا، كه‌ ده‌یه‌وێت ئاگره‌كه‌ بكوژێنێته‌وه‌، به‌لام سه‌ره‌نجام دەکەوێتە خوارەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لە دەستدا و کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەش بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەیەکی دیکەی ئوسترالیا.
  
جیا لە ویلایەتی نیوساوسوێڵز، لە شارەکانی دیکەش لە کانبێرا دوو ئاگر هەن کە باری نائاساییان بۆ راگەیێندراوە. هەموو گەشتێکیش لە فڕۆکەخانەی کانبێرا راگیراوە، چونکە یەکێک لە ئاگرەکان لە نزیک کارگەیەکی پیشەسازی بووە. بەهۆی سووتانی ناوچە پیشەسازییەکەوە دووکەڵێکی زۆر ئاسمانی ناوچەکەی تەنیوە و گرفتی لەبەردەم فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکەکاندا دروستکردووە، بۆیە هەموو گەشتەکان راگیراون.