له‌ توركیا دوو بوومه‌له‌رزه‌ چه‌ند شارێكی هه‌ژاند

به‌ گوڕی 5.4 و 4،5

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،5 پله‌ شارۆچكه‌ی ئاكیورت سه‌ربه‌ پارێزگای ئه‌نقه‌ره‌ی هه‌ژاند.

به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و بارودۆخی له‌ ناكاوی توركیا (ئافاد)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كاتژمێر 06:54، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،5 پله‌ شارۆچكه‌ی ئاكیورت سه‌ربه‌ پارێزگای ئه‌نقه‌ره‌ی هه‌ژاندووه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 13 كیلۆمه‌تر توێكڵی زه‌وی روویداوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كاتژمێر 10:22ی خوله‌كی شه‌وی رابردوو، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.4 پله‌ شارۆچكه‌ی ئاكھیساری ھه‌ژاندووه‌.

راشگه‌یه‌ندرا كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ قوڵای 6.98 كیلۆمه‌تر له‌ ژێر زه‌وه‌ی روویداوه‌ و له‌ شاره‌كانی ئیزمیر، ئایدن و ده‌نیزلی ھه‌ستی پێكراوه‌.