ملیاردێرێكی ژاپۆنی 9 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێت به‌ فۆلۆوه‌ره‌كانی له‌ تویته‌ر

هیوادارم سه‌رنجی ئه‌كادیمیستان و شاره‌زایانی ئابووری رابكێشێت

ملیاردێر و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای جلوبه‌رگ له‌ ژاپۆن، یۆساكۆ مایزاوا نزیكه‌ی 9 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێت به‌ فۆلۆوه‌ره‌كانی له‌سه‌ر تویته‌ر و ئه‌و كاره‌ی به‌ "ئه‌زموونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی" وه‌سف ده‌كات تا بزانێ پاره‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ دڵخۆشكردنیان یان نا!

وا بڕیاره‌ یۆساكۆ مایزاوا یه‌ك ملیۆن یه‌ن كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 9000 دۆلار ببه‌خشێت به‌ 1000 كه‌س له‌ فۆلۆوه‌ره‌كانی له‌سه‌ر تویته‌ر و ئه‌و ژماره‌یه‌‌ به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵبژێردراون كه‌ دووباره‌ تویتێكی "یۆساكۆ"یان تویت كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژی 1ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ بڵاویكردۆته‌وه‌ و، له‌ڕێگه‌ی راپرسییه‌كی ئاسایی تێبینی كاریگه‌ریی ئه‌و پاداشته‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی "رۆیته‌رز"، یۆساكۆ مایزاوای ته‌مه‌ن 44 ساڵ له‌سه‌ر یوتیوب گوتی: "ئه‌مه‌ ئه‌زموونێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و هیوادارم سه‌رنجی ئه‌كادیمیستان و شاره‌زایانی ئابووری رابكێشێت".

یۆساكۆ، بیرۆكه‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی به‌ بیرۆكه‌ی داهاتی بنه‌ڕه‌تی یان تیۆری دابینكردنی پێدانی پاره‌ی وه‌رزی به‌بێ مه‌رج به‌هاووڵاتیان به‌سته‌وه.

گه‌وره‌ ئابووریناس له‌ "په‌یمانگه‌ی تۆژینه‌وه‌كانی ژیانی دای ئیچی"، تۆشیهیرۆ ناگاهاما له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی: "داهاتی بنه‌ڕه‌تی لێره‌ مانای كه‌مترین داهاته‌ كه‌ هه‌ستی ئارامیی به‌ تاك ده‌به‌خشێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایزاوا پێشكه‌شی ده‌كات زۆر جیاوازه‌".

مایزاوا روونی كرده‌وه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌ "پاره‌ و كاتی هه‌یه‌" بۆ به‌خشینی ئه‌و خه‌رجییه‌، بۆیه‌ هه‌ستی كرد پێویسته‌ هه‌وڵی ورووژاندنی گفتۆگۆكردن له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م تیۆرییه‌ (بیردۆزه‌) بدات له‌ ژاپۆن.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ ده‌ستپێشخه‌ریی دووه‌می مایزاوایه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان پاداشته‌كه‌ گه‌وره‌تر بوو.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران