یۆتۆبۆری، دووه‌م دیداری شیعر و ھونه‌ر ساز ده‌كات

ئه‌م ساڵ دووه‌مین خولی خۆی له‌ سوید ساز ده‌كات

بڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داھاتوودا دووه‌مین دیداری شیعری له‌ یۆتۆبۆری سوید ساز بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵه‌ی ھونه‌ره‌ جوانه‌كانی یۆتۆبۆری ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و داوا له‌ شاعیران ده‌كات كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پێوه‌ندییان پێوه‌ بكه‌ن تا بتوانن به‌شداری له‌م دیداره‌ بكه‌ن.

دڵشاد ئه‌حمه‌د له‌ ئاخاوتنێكدا رایگه‌یاند: ئه‌و دیداره‌ ئه‌م ساڵ دووه‌مین خولی خۆی له‌ سوید ساز ده‌كات و چه‌ندین پارچه‌ شیعری ناسك له‌ ئامێز ده‌گرێت و ده‌بێته‌ ڕێگه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی شیعری شاعیره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ و دواتر ڕێز له‌ ھه‌ندێك ناوی به‌رچاو ده‌نرێت، كه‌ خزمه‌تی وشه‌ی كوردی و شیعریان كردووه‌.

گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداربن پێویسته‌ پێوه‌ندی به‌و ئیمێله‌وه‌ بكه‌ن  isk.gbg3@gmail.com ، دوا مۆڵه‌تی بۆ به‌شداربوون 26ـی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت.

س/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران