سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ ناوى گه‌لى كوردستانه‌وه‌، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك ترامپ و ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه‌

 دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى وڵاته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا گه‌لى كوردستانى به‌ گه‌لێكى مه‌زن وه‌سف كرد و گوتى: ئێمه‌ قه‌رزارتانين، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى ئه‌مه‌ريكاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌ تێكشاندنى داعش و پاراستنى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/1/2020 له‌ داڤۆس سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا كۆبوونه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و په‌ره‌پێدانيان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى هاريكاريى وزه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و دۆخى سووريا، تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ ناوى گه‌لى كوردستانه‌وه‌، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك ترامپ و ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه‌ بۆ پشتگيرييان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هێشتا تيرۆر له‌ ناوچه‌كه‌ مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌، بۆيه‌ گرنگه‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ئه‌ركه‌كانى به‌رده‌وام بێت.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ ڕاپه‌ڕينى نه‌وه‌د و يه‌كه‌وه‌ تا ئازاديى عێراق و قۆناغه‌كانى دواى ساڵى 2003 و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له‌ بنياتنانه‌وه‌ى عێراقى تازه‌ پێشكه‌ش كرد و خواستى هه‌رێمى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا له‌ بواره‌ جياكاندا نيشان دا.

ktv

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ktv

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ktv