ئه‌مڕۆ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانیی داڤۆس ده‌ست به‌ كاره‌كانی ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدار ده‌بێت‌

ئه‌مڕۆ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانیی داڤۆس ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدار ده‌بێت‌ و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز و سه‌ركرده‌ و سه‌رۆكی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه‌. 

كۆڕبه‌نده‌كه‌ له‌ یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌ ناونیشانى "لەپێناو جیھانێکی یەکگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا" تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر پرسه‌ جیهانییه‌كانى تایبه‌ت به‌ ئابوورى و سیاسه‌ت و ئاسایش و سه‌قامگیرى. 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی كۆڕبه‌ندی جیهانیی داڤۆس ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان ده‌بێت له‌وانیش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا. 

له‌و باره‌ویه‌وه‌ دكتۆر فه‌وزی قه‌دور نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سویسرا له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی داڤۆس و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان كراوه‌.