پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە شەهید کرا

لە نێو ماڵەکەی خۆیدا


ئه‌رسه‌لان عه‌لى داودى، به‌رپرسی ناوچه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ شارۆچکەی خورماتوو، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند، کاتژمێر 5.30ی به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشەممە 21/1/2020، سالار سابیر زه‌نگه‌نه‌ کە لایەنگرێکی پارتییە و هاوکات پاسەوانی تایبەتیی خۆیەتی و پێشمه‌رگه‌یه‌، له ‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌ گه‌ڕه‌كى ڕزگاریی قه‌زاى خورماتوو ”له ‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه‌ شه‌هید كرا.

 راشیگه‌یاند کە سالار کاتێک چووەتە حەوشەی ماڵەکەی، تەقەی لێکراوە و شەهید کراوە.

 

ئه‌رسه‌لان عه‌لى داودى، به‌رپرسی ناوچه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ شارۆچکەی خورماتوو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لە کاتی ڕووداوەکەدا هاوسەر و منداڵەکانی لە ماڵەوە بوون و کەسیان زیانیان بەر نەکەوتووە.