سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه‌

له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی داڤۆس


كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له‌ داڤۆس به‌رده‌وامه‌ و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ به‌شداره‌.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانیی داڤۆس ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدار ده‌بێت‌ و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز و سه‌ركرده‌ و سه‌رۆكی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیار وایه‌‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ و له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چاوی به‌ مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بكه‌وێت.

هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئانی لیندێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید و ئارمین ساركیسیان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا كۆ ببێته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ی وڵاتان، پرسە پەیوەندیدارەکانی نێوان هەرێم، شەڕی دژی تیرۆر، مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە و عێراق، پەیوەندیی نێوانیان باسیان لێوه‌ بكرێت.