ئه‌مرۆ مووچه‌ى ناوخۆ و ئاسایس و زێره‌ڤانى و ئه‌م شوێنانه‌ى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت

سبه‌ى و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ ده‌بێت


وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 21ى 1 ى 2020 ، مووچه‌ى مانگی 10 ى ساڵی 2019 ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى  سامانه‌ سرووشتیه‌كان ،  ئه‌وقاف ،  خوێندنی باڵا ، ناوخۆ دابه‌شده‌كرێت

سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت هه‌ر ئه‌مرۆ مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌ن و ده‌زگای ئاسایش ، زێره‌ڤانی و فریاكه‌وتن ، ره‌گه‌زنامه‌ و نشینگه‌ ، لیوای یه‌ك و دووی پۆلیس پاراستن دابه‌شده‌كرێت 


وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاویشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ى و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت 


شاره‌وانی

گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن

كاره‌با

پلاندانان

كشتوكاڵ

مافی مرۆڤ

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی

ژینگه‌

ده‌زگای مین

ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن

ئاوه‌دانكردنه‌وه‌

رۆشنبیری و لاوان

بازرگانی و پیشه‌سازی

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌

پێنجشه‌ممه‌ 23 ى 1 ى 2020 

خانه‌نشینی شارستانی

 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ- شوان عه‌زیز