حکومەتی عێراق مووچە بۆ 900 هەزار بێکار ده‌بڕیته‌وه‌

مووچەکه‌ 175 هەزار دیناره‌ بۆ ماوەی سێ مانگ ده‌بێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا و لە چوارچێوەی یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی بڕیاریدا 900 هەزار کەس کە وەکو بێکار ناونوس کراون، بە دابینکردنی موچەیەک بە بڕی 175هەزار دینار و بۆ ماوەی سێ مانگ هاوکاری بکرێن.

دابینکردنی موچەیەک بە بڕی 175  هەزار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ بە 900 هەزار بێکار لە چوارچێوەی رووبەروبوونەوەی هەژاری و یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی دێت.

نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەدی سەرۆک وەزیرانی عێراق روونیکردوەتەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و خاڵی شەشەمی بڕیاری ژمارە 340ی حکومەتی هەموارکردەوە به‌ دابینکردنی موچەیەک بە بڕی 175  هەزار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ بە 900 هەزار بێکار لە چوارچێوەی رووبەرووبوونەوەی هەژاری و یاسای چاودێری کۆمەڵایەتی.