پەرلەمانتارێکی ئێران سێ ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە هەرکەسێک ترەمپ بکوژێت

پادداشته‌كه‌ش به‌ كاش وه‌رگرێت


ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سێ ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بە هەر کەسێک، کە بتوانێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکوژێت.

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی له‌ هه‌واڵیكدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامیی ئێران پادداشتێكی سێ ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ر كه‌سێك ته‌رخان كردووه‌ بتوانێت دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بكوژێت.

ئه‌و ئاژانسه‌ له‌ زاری ئه‌حمه‌د حه‌مزه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامی ئێران سه‌ر به‌ پارێزگه‌ی كرمان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ناوبراو پادداشتی سێ ملیۆن دۆلار به‌ كاش پێشكه‌ش به‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌كات بتوانێت دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بكوژێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شوورای ئیسلامی ئه‌وه‌ی ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كێ ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه‌، له‌ كاتێكدا كرمان شوێنی له‌دایكبوونی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی پاسدارانه‌ كه‌ له‌ سێی ئه‌م مانگه‌دا به‌ فڕۆكه‌یه‌كی درۆن له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا.

له باره‌ی ته‌رخان كردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌وه‌ ڕۆبه‌رت وود باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ كاروباری چه‌كد دامالین له‌ جنێڤ له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پووچه‌و بیرۆكه‌یه‌كت له‌مه‌ڕ بنه‌ما تیرۆریستییه‌كانی ئه‌و ڕژێمه‌ت پێ ده‌به‌خشیت و چۆن ده‌بێت ڕه‌فتاری خۆی بگۆڕێت.