له‌ سوریا رووسیا هێرشێكی تێكشكاند

سیستمی بەرگری ئاسمانی رووسیا 3 فرۆكەی بێفرۆكەوانیان لە دوورەوە كردە ئامانج


وەزارەتی بەرگری رووسیا تێكشكاندنی ھێرشێكیان بۆ سەر ناوەندی حمێمیم لە لازقییە لە سووریا راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایده‌گه‌ێنێت ،  درەنگانی شەوی رابردوو سیستمی بەرگری ئاسمانی رووسیا، سێ فرۆكەی بێفرۆكەوانیان لە دوورەوە كردوونەتە ئامانج.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  ئامانجی ئەو فڕۆكانە ھێرشكردنە سەر ناوەندی حمێمیم بووە، بەڵام ھێرشەكە لە دوورەوە تێكشكێندراوە و ھیچ زیانێكی گیانی و مادی لە ھێرشەكە نەكەوتووەتەوە.