لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری هەرێم کۆبووەوە

بە‌مە‌بە‌ستی سود وە‌رگرتن لە‌ ئامار و داتاكانی بایۆمە‌تری


لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری هەرێم بە سەرپەرشتی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە.

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوەو تێدا گفتوگۆ لە‌بارە‌ی بە‌ردە‌وامیدان بە‌كارە‌كانی ئە‌و پڕۆژە‌ ستراتیجییە‌ و پە‌رە‌پێدانی بە‌مە‌بە‌ستی زیاتر سود وە‌رگرتن لە‌ ئامار و داتاكانی بایۆمە‌تری کرا.

بە‌ پێی ئە‌و سیستە‌مە‌ ئە‌لیكترۆنیە‌ ناوە‌ندییە‌، لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە‌ یەك ملیۆن و 255 ھە‌زار مووچە‌خۆر ھە‌ن، كە‌ مانگانە‌ مووچە‌ لە‌ حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان وە‌ردە‌گرن، تۆماركردنی مووچە‌خۆران لە‌و سیستە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی سوودی گە‌ورە‌ی ھە‌یە‌ بۆ حكوومە‌ت، وە‌ك پرۆژە‌یە‌كی ستراتیجیی نیشتمانی‌‌، ئامانج لێی پاراستنی ماف و زامنكردنی شایستە‌‌ داراییە‌كانی مووچە‌خۆرانیشە.‌

لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوە درا كە سیستە‌می بایۆمە‌تری دە‌بێتە‌ بنە‌مایە‌ك بۆ بڕیارە‌كە‌ی حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان تایبە‌ت ‌بە‌ دووبارە‌ دابە‌شكردنەوەی میلاك و رێكخستنە‌وە‌ی پەیكەری دامودە‌زگاكانی حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، كە‌ بە‌شێكی قۆناغە‌كانی چاكسازییە‌.

ئاماژەی بەوەش کرد، سیستە‌می بایۆمە‌تری دە‌بێتە‌ بنە‌مایە‌ك بۆ بڕیارە‌كە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم كە‌ تایبە‌یە‌ ‌بە‌ دووبارە‌ دابەشكردنی میلاكات و رێكخستنە‌وە‌ی ھە‌یكە‌لییە‌تی دامودە‌زگاكانی حكومە‌تی ھە‌رێم، كە‌بە‌شێكی قۆناغە‌كانی چاكسازییە‌.