كه‌شناسی: شەپۆلێکی دیكه‌ى بەفر و بارانبارین و وشکە سەرما ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشەممەوه‌


بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشەممەوه‌، ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان هەور دەبێت و لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، لە ناوچە سنورییەکان و شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و شەپۆلێکی وشکە سەرما سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.

هاوکات سەبارەت بە خێرایی با ڕایگەیاندووه‌،  خێرایی با لەنێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و مەودای بینین بۆ نزیکەی ١٠ کیۆلەمتر دەبێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز