ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قوماش له دهۆک كهوتهوه
20/1/2020 - 23:15
ئهمشهو ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قوماشی دهۆک لەنزیک سینەما نەورۆز کەوتووەتەوە و چوار تیمی ئاگر کوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی پولیسی بەرگریی شارستانی دھۆک رایگەیاند، ئاگرەکە لە بازاڕی قوماش کە بە ئۆرزدی دهۆک ناسراوە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە چەند دووکانێک سووتاون.
بە گوتەی بێوار عەبدولعەزیز، تیمەکانی چوار بنکەی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و هێشتا کۆنترۆڵنەکراوە.