موقتەدا سەدر داوا دەکات حەشدی شەعبی تێکەڵ بە رووبەڕووبوونەوەکان نەکرێت

هۆشداری دایە خۆپیشاندەران لەوەی وڵات پەلکێشی شەڕی ناخۆ نەکەن


سەرکردەی رەوتی سەدر لە عێراق، موقتەدا سەدر رایگەیاند کە نابێت حەشدی شەعبی تێکەڵ بە رووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکرێت و هۆشداری دایە خۆپیشاندەران لەوەی وڵات پەلکێشی شەڕی ناخۆ نەکەن.

موقتەدا سەدر سەبارەت بە پێشهاتی خۆپیشاندانەکان تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی نووسیووە "رێز لە بڕیاری خۆپیشاندەران بۆ فراوانکردنی خۆپیشاندانەکانیان دەگرم، ئومێد دەکەم خۆپیشاندەران پابەند بن بە خۆپیشاندانیی ئاشتییانە و زیان بە گەل نەگەیەنن و وڵات پەلکێشی شەڕی ناوخۆ نەکەن".

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ئەوەشی نووسیووە "رێز لە بڕیاری حکوومەت دەگرم لە رووبەڕووبوونەوەی کەسانی تێکدەر، بەڵام زۆر گرنگە کەسانی ئاشتیخواز لە کەسانی تێکدەر جیابکرێنەوە و نابێت حەشدی شەعبی تێکەڵ بە رووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکرێت، چونکە ئەوە زیان بە ناوبانگی حەشدی شەعبی دەگەیەنێت".

حەشدی شەعبی بە تایبەتی ئەو گرووپانەی کە بە نزیک لە ئێران دادەندرێن لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بە کوشتن و رفاندنی چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان تۆمەتبارکراوان.

موقتەدا سەدر جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی پەلە بکرێت لە کاندیدکردنی کەسێک کە جێگەی مشتومڕ نەبێت بۆ ئەوەی لە لایەن سەرکۆمار-ەوە راسپێردرێت تا حکوومەتی نوێ پێکبهێنێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ خۆپیشاندەرانی عێراق بەر لە کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی کە بەئامانجی دەستنیشانکردنی کەسێکی سەربەخۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت پێشکەش بە حکوومەتی کاربەڕێکەر و پارتە دەسەڵاتدارەکانیان کردووە، ئاستی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان دژبە حکوومەت فراوانتر کرد.

خۆپیشاندەران تا ئەمڕۆ دووشەممە مۆڵەتیان داوە بە حکوومەتی کاربەڕێکەر و پارتە دەسەڵاتدارەکان تا کەسێکی سەربەخۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت دەست نیشان بکەن، هەروەها بکوژانی چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان سزا بدەن.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
58,277
گیان له‌ده‌ستدان
2,060
چاکبوونەوە
35,899
تووشبووان
413,215
گیان له‌ده‌ستدان
10,021
چاکبوونەوە
347,396
تووشبوون
38,480,205
گیان له‌ده‌ستدان
1,092,586
چاکبوونەوە
28,923,379