نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژھەڵاتی ھەولێر ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری بكه‌ن

لە راگەیەندراوێكدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات لە ھەولێر، هاوڵاتیانى  شاری هەولێرو دەوروبەری ئاگادار دەکاته‌وه‌  کەوا لە ئێستادا بەهۆی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات تا ماوەیەک نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکەمان ناکرێت.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە نەشتەرگەری ئێسک و شکان هەیە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا بکەن و ئەو نەخۆشانەش كە پێویستیان بە هەر نەشتەرگەریەکی تر هەبێت لە نەخۆشخانەی رزگاری بۆیان ئەنجام دەدرێت، تا ئەوکاتەی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکەمان دەکەوێتەوە کار.