ڤیدیۆ.. خۆپیشانده‌ران ده‌رگای فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی نه‌جه‌ف له‌حیم ده‌كه‌ن

شه‌وی رابردوو

به‌گوێره‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك هه‌ڵسان به‌له‌حیمكردنی ده‌رگای فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی شاری نه‌جه‌ف.

هه‌ر شه‌وی رابردوو چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو باره‌گای حزبوڵڵا- یان له‌نه‌جه‌ف به‌ته‌واوه‌تی سووتاند و رێگای فڕۆكه‌خانه‌شیان داخست.

ئه‌مڕۆش له‌به‌غدا و شاره‌كانی ناسرییه‌و نه‌جه‌ف خۆپیشانده‌ران چه‌ند رێگایه‌كی سه‌ره‌كیان داخست و گرژی كه‌وته‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار