كورته‌ باڵاترین پیاوی جیهان له‌ته‌مه‌نی 28 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

درێژی باڵاكه‌ی 67 سانتیمه‌تر بووه‌

دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كورتی باڵاكه‌یه‌وه‌ ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردو جارێك نازناوی كورته‌ باڵاترین پیاوی جیهانی پێبه‌خشرا، له‌ته‌مه‌نی 28 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی سكای نیوز خاچێندرا ماگارای نیپالی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ براكه‌ی به‌پێگه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ خاچێندرا به‌هۆی نه‌خۆشی هه‌وكردنی سیییه‌كانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ دڵی له‌ لێدان كه‌وت.

شایانی باسه‌ خاچێندرا ماگارای نیپالی درێژی باڵاكه‌ی 67 سانتیمه‌تر بووه‌و له‌ساڵی 2010 نازناوی كورته‌ باڵاترین پیاوی جیهانی پێ به‌خشراوه‌.

5522

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار