كه‌شناسی هه‌رێم: به‌فر و باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان،  ره‌وشى  كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێنت ، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌   ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەوری تەواو دەبێت و لەكات و شوێنی جیاجیادا باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت. 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاكانی ھەولێر و دھۆك 12 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگای سلێمانى 11 پله‌ى سیلزی و له‌كه‌ركوكیش  بەرزترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیاجیا.

1111

 

شوان عه‌زیز