تره‌مپ بۆ خامنه‌یی: ئاگاداری لێدوانه‌كانت به‌

تره‌مپ په‌یامێك ئاراسته‌ى رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌كات

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات ئاگاداری لێدوانه‌كانی بێت. 

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر وتاری نوێژی هه‌ینی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نیشاندا و له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه‌، لەکاتێکدا ئابووری ئێران بەرەو داروخان دەچێت و گەلی ئەو وڵاتەش بە دەست چەندین کێشەوە دەناڵێنێت، بۆیە پێویستە لەسەر عەلی خامنەیی زۆر ئاگاداری لێدوانەکانی بێت.

 تره‌مپ ده‌شڵێت، ئێران شەڕی دەباتە دەرەوەی سنوورەکانی.