پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بەبۆنەی ٢١ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی

پیرۆزباییەكی گەرم لە بەرێوەبەر و سەرجەم كارمەندە ماندوونەناسەكانی دەكەین

بەرێزان بەرێوەبەر و كارمەندانی كوردستان تیڤی...

بەبۆنەی ٢١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كوردستان تیڤی، كەناڵی دایك لەهەرێمی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە بەرێوەبەر و سەرجەم كارمەندە ماندوونەناسەكانی دەكەین و ئومێدی سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

كوردستان تیڤی وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانی كوردی توانی لەباشوری كوردستانەوە دەنگ و رەنگی خەڵكی كوردستان بگەیەنێتە جیهان، هاوكات وەرچەرخانێكی گەورەی لە پێشخستنی میدیای كوردیدا كرد، ئەمەش دەبێتە شانازییەكی گەورە بۆ  كارمەندە ئازیزانەكانی ئەم كەناڵە كە توانیان فۆرمێكی نوێ لەكاری راگەیاندن پێشكەش بە خەڵكی كوردستان و جیهان بكەن.

دووبارە ئەم یادە مەزنەتان لێ پیرۆز دەكەین و هیوای بەردەوامی و سەركەوتوونتان بۆ دەخوازین.

یەكێتی ئافرەتانی كوردستان
١٧ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٠