وه‌ك چاوه‌كانی پارێزگاری له شۆفرلێته مۆدێل 1938ـه‌كه‌ی باوكی ده‌كات
مه‌حه‌مه‌د ئیبراهیم خه‌لیل وه‌كو چاوی خۆی ئاگاداری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكی بووه كه مۆدێله‌كه‌ی ساڵی 1938ـه و نزیكه‌ی 3 چاره‌گه سه‌ده‌یه تا ئێستا پارێزراوه.
خوالێخۆشبوو ئیبراهیم مه‌حه‌مه‌د په‌نچه‌رچی ئه‌م ئۆتۆمبێله شۆفرلێته مۆدێل 1938ـه‌ی بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی به‌كارهێناوه‌و گشت پێویستی و كه‌موكوڕییه‌كانی هه‌ر خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد. دوای ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی كردووه، كوره‌كه‌ی خه‌لیل ئیبراهیم ماتۆڕچی درێژه‌ی بهكارهكهداوه.
خه‌لیل ئیبراهیم ماتۆڕچی سه‌باره‌ت به‌و ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌ی كه له باوكی بۆی ماوه‌ته‌وه،رایگه‌یاند:.
”ئۆتۆمبێله‌كه مۆدێل 1938ـه و خوالێخۆشبوو باوكم خاوه‌نیه‌تی. له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كه‌ركوك وه‌كو مینی پاس به‌كارده‌هێندرا. 10-11 كه‌س سه‌رده‌كه‌وتن و به‌ره‌وه ئه‌حمه‌د ئاغا رێ‌یان ده‌كرد و لهوێیهوهش به‌ره‌وه شۆریجا به‌ڕێده‌كه‌وتن، له‌هه‌مانكاتدا منیش له‌گه‌ڵ باوكم كارمده‌كرد. باوكم له‌لای خۆیهوهگشت پێویستی و كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد”.
”تاوه‌كو ئێستا هه‌ر وه‌كو كۆن كارده‌كات”
خه‌لیل ئیبراهیم ماتۆڕچی دوای ئه‌وه‌ی باوكی كۆچی دوایی كردووه، گشت پێویستی و كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆی و رایگه‌یاند، ”هه‌روه‌كو باوكم منیش كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله دابین ده‌كه‌م. تا ئێستاش هه‌ر وه‌كو كۆن كارده‌كات و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، ته‌نها هه‌ندێك ره‌نگه‌كه‌ی كۆن بوو بوو، ئه‌وه‌شیان خۆم نوێم كرده‌وه”.
هاوكات خه‌لیل ئیبراهیم ماتۆڕچی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌وا به‌م ئۆتۆمبێله‌وه چوونه‌ته به‌غداد و هه‌ولێر(ئه‌ربیل) و سلێمانی. ناوبراو وتیشی، ”له‌و شوێنانه‌ی كه له رێگه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه سه‌ردانم كردوون سه‌رنجێكی زۆرم كۆده‌كرده‌وه. به‌و راده‌یه‌ی كه‌سه‌رنجی كارمه‌ندانی خاڵی پشكنینی نێوان كه‌ركوك-هه‌ولێر(ئه‌ربیل)یش بۆ خۆی راكێشا.
ماتۆڕچی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی، ”هه‌ر له‌و ساته‌دا ئاژانسه هه‌واڵییه‌كان ئاگادار كرانه‌وه و هه‌ر له‌وێدا ریپۆرتاژمان ئه‌نجامدا. هاوكات پۆلیسی هاتوچۆش پشكنینی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه كرد و گشت رێكاره یاساییه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كرد كه گشتیان ته‌واو بوون. بۆ خۆپیشاندانی ‘رۆژی به‌غدادیش چووم بۆ به‌غداد و له‌وێدا به ئۆتۆمبێله‌كه‌م به‌شداریم له‌خۆپیشاندانه‌كان كرد”.
خه‌لیل ئیبراهیم ماتۆڕچی جیا له‌ئۆتۆمبێل، خولیای بۆ ماتۆرسكیل هه‌یه‌و له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ”هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی باوكی خوالێخۆشبووم پهرۆشیێكی زۆری هه‌بوو بۆ ئۆتۆمبێل، منیش په‌رۆشیم بۆ ماتۆڕسكیل هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكی تر به‌ناوی خه‌لیل ماتۆڕچی وه‌سفم نه‌كه‌ن، كه‌س نامناسێت”.
خه‌لیل ماتۆڕچی له كۆتایی بهقسهكانیدا گووتی:
” من گشت مۆدێله‌كانی 1945، 1951، 1957، 1962ی جۆره‌كانی ماسلیس، بێز و ترایف-م هه‌یه. كه‌ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 10-11 ماتۆڕ. وه‌كو چاوه‌كانم ئه‌م ماتۆڕانهم پاراستووه‌و خۆم پێداویستییه‌كانیان نوێده‌كه‌مه‌وه چونكه گه‌ر هاتوو كه‌لوپه‌له كۆنه‌كان نوێنهكرێتهوه، دوای ماوه‌یه‌كی دیكه تێكده‌چێت و كۆن ده‌بێت و نرخی نامێنێت”.
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران