كه‌شناسی هه‌رێم: به‌فر و باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان،  ره‌وشى  كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  ئەمڕۆ پێنجشه‌مه‌  ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت، دواتر دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران لە كاتەكانی شەودا. 


كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 15 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگاكانى  سلێمانی و دھۆك 13 پلەی سیلیزی و  لەپارێزگای  كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.


كه‌شناسی هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لەھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.

1111


شوان عه‌زیز