وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

نامه‌یه‌كی پاشای ئوردون له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێته‌ عێراق

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تویته‌ر" بڵاویكرده‌وه‌" له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌یمه‌ن سه‌فدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، به‌لام دیارى نه‌كرد چ رۆژێك سه‌ردان ده‌كات.

وتیشى" ناوبراو نامه‌یه‌كی عه‌بدوڵای دووه‌م پاشای ئوردون له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێته‌ عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراقیش كۆده‌بێته‌وه‌

هه‌روه‌خا وتیشى" ئوردون هه‌وڵه‌كانی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانى نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌ رۆژهه‌لاتى ناڤین و  به‌ كرده‌یی پشتیوانی له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌كات.