ڤیدیۆ ... یوڤێنتوس سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئودێنێزێ تۆماركرد
یانه‌ی یوڤێنتوس گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ، له قۆناغی شازده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یوڤێ به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له ئودێنێزێی میوانی برده‌وه
یاریزانانی یوڤێنتوس له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ر بوون و له خوله‌كی شازده‌دا، گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد، دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ بیانكۆنێری هه‌ژماركردو پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینی لێدانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێكردو گۆڵی دووه‌می یوڤێی له خوله‌كی بیستوشه‌ش به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی پهنجاوههشتیشدا، دیبالا گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان دووه‌م لێدانی سزای له یاریه‌كه بۆ یوڤێنتوس هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنیدا، دۆگلاس كۆستای به‌ڕازیلی گۆڵی چواره‌می میوانداره‌كانی له خوله‌كی شه‌ستویه‌ك به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش یوڤێنتوس گه‌یشته قۆناغی هه‌شتی جامی ئیتاڵیا‌و له‌م قۆناغه‌ش، ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پارماو ڕۆما ده‌بێته‌وه كه ئه‌مشه‌و له دوایین یاری قۆناغی شازده به‌یه‌ك ده‌گه‌ن