عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، و جه‌ستن ترودۆ ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانیان له عێراق، تاوتوێ كرد.
له راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق هاتووه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی و جه‌ستن ترودۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه خڕاوه‌ته‌ڕوو كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پێشهاته‌كانی ره‌وشی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی پته‌وتركردنی هاوكارییه‌كانی نێوان عێراق و كه‌نه‌دا دژبه تیرۆر خراوه‌ته به‌رباس.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندووه كه عێراق په‌رۆشی ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا پته‌وتر بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكردووه كه گرنگه هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به تایبه‌تیش دژبه تیرۆر به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی راشیگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات مه‌ترسی گرژییه سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌كه دوور بخاته‌وه و گرنگی به هه‌وڵه‌كانی ده‌دات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ رایگه‌یاندووه كه خواستیان هه‌یه هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌رده‌وامیان هه‌بێت، هه‌روه‌ها به گرنگی زانیوه كه هه‌وڵه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا یه‌كبخرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.