چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەركرا

لەلايەن وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەركرد.

لە فەرمانەكەی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی نێردراوە ئاشكرا كراوە، بڕیارماندا بە بەخشینی یەك كاتژمێر لە دەوامی ڕۆژانەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، هەروەها دەستنیشانكردنی فەرمانبەرێك لە هەر پرسگەیەك بەمەبەستی هاوكاریكردنی كەمئەندامان.

لە فەرمانەكە ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ ، كه‌ ئەو فەرمانە لە ڕێكەوتی هەشتی كانوونی دووەمی 2020 جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت.