تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت

بە ئامادەبوونی دادوەران و لایەنی پەیوەندیدار

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تیروپشک بۆ ناوی حاجیانى ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان هاتووه‌، ڕۆژی یەک شەممەى داهاتوو 19-1-2020  لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی دادوەران و لایەنی پەیوەندیدار تیروپشک بۆ ناوی حاجیانى ئەمساڵی هه‌رێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پێشتر 72 هەزار ‌و 202 كەس ناویان تۆماركردووە لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 500 كەس هەڵدەبژێرین.