ئەمەریکا: كورد لایه‌نێكی سه‌ره‌كیین له‌ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

شانازی به‌ هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ین


دەیڤد شنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك له‌باره‌ی ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ،  له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هەرێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر، سوپاسی هاوپه‌یمانێتی كوردی كردووه‌ و ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ ئه‌مەریكا هیچ نیازێكی ئاڵۆزكردنی ره‌وشه‌كه‌ی نییه‌ و له‌گه‌ڵ ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، شنکەر رایده‌گه‌ێنێت ،  ئه‌مەریكا شانازی به‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كورد له‌ عێراق ده‌كات و له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیدا لە هه‌ولێر باسیان له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردووەتەوە‌.

هه‌روه‌ها شنكه‌ر باسی له‌ گرنگی پێگه‌ی كوردی له‌ ناوچه‌كه‌ كرد و ده‌ڵێ كورد لایه‌نێكی سه‌ره‌كیین له‌ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. 

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1991.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک شنكه‌ر روونیکردەوە، هۆكاری سه‌ردانیكردنی هه‌ولێر و نه‌چوونی بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هێشتا دۆخی به‌غدا ئاڵۆزە.

دەیڤد شنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵات رایده‌گه‌ێنێت ،  حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانایه‌كی زۆرباشی له‌ پاراستنی دیپلۆماتكار و ناوه‌نده‌ دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مەریكا هه‌یه‌.