سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكات

لەرێگەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانە


ڕابەری ڕەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكات.

لە پەیامێكدا كە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 14-1-2020، بڵاویكردۆتەوە، موقتەدا سەدر داوای لە جەماوەری عێراق كردووە لەرێگەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانەی ملیۆنی، ئیدانەی بوونی هێزەكانی ئەمریكا و كارە نایاساییەكانی لەسەر خاكی عیراق بكەن.

رێبەری رەوتی سەدر، لە ستایشی خۆپیشاندەراندا باس لەوە دەکات، شۆڕشی عێراق دەبێت بە خێر و بەرەکەت بۆ عێراق و گەلەکەی.