سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان كۆچى دوایی كرد

لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستانیش راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌


به‌پێى راگه‌یاندراوی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان ، به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان كۆچى دوایی كرد 

لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستانیش راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ ، ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌: 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌روه‌ر خه‌تیب قه‌ره‌داغی

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا سه‌روه‌ر خه‌تیب قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی یه‌كێتى ناوه‌ندی كاراتێی كوردستانمان پێگەیشت.

سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەكەتان و وه‌رزشوانان و تایبه‌ت وه‌رزشوانانى یاری كاراتێ دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەزانین.

خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات.

انالله و انا الیە راجعون

لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان
13 ى 1 ى 2020
هه‌ولێر