كاتژمێرێكی زیره‌ك له‌كاتی خه‌ودا ژیانت رزگار ده‌كات

له‌كاتی وه‌ستانی هه‌ناسه‌ له‌ خه‌ودا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ربكات

كۆمپانیای "Withings"ی فه‌ڕه‌نسی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "Scanwatch" راگه‌یاند، كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو تووشی هه‌ناسه‌ وه‌ستان بوویته‌وه‌ له‌كاتی خه‌ودا، ژیانت رزگار ده‌كات.

كاتژمێره‌كه‌ وا دیزاینكراوه‌ له‌كاتی وه‌ستانی هه‌ناسه‌ له‌ خه‌ودا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ربكات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی پێوانه‌كردنی رێژه‌ی تێربوونی خوێن به‌ ئۆكسجین له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ناسه‌دانی سروشتی.

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "engadget"، ئه‌م كاتژمێره‌ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی هه‌یه‌ وه‌ك پێوانه‌كردنی ترپه‌ی دڵ و هێلكاری كاره‌بایی دڵ، هه‌روه‌ها ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ڕێگه‌ی ته‌كنیكی "Bluetooth LE" به‌شداری به‌ داتاكان بكات له‌گه‌ڵ ئه‌پلیكه‌یشنه‌ پزیشكییه‌كانی دیكه‌.

پاتری ئه‌م كاتژمێره‌ نزیكه‌ی یه‌ك مانگ به‌ش ده‌كات بێئه‌وه‌ی پێویست به‌ بارگاویكردن بكات، وا بڕیاره‌ ئه‌م كاتژمێره‌ زیره‌كه‌ له‌ چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵ بخرێته‌ بازاره‌كانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران