نووسه‌رێكی دیاری كورد كۆچی دوایی كرد

له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ڕێگرییان لێ ده‌كرد له‌ قوتابخانه‌ و خوێندگه‌ فه‌رمییه‌كان وانه‌ بڵێته‌وه‌

د.جه‌لال حاجی زاده‌، نووسه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نی شاری سه‌رده‌شت كۆچی دوایی كردووه‌.

د.جه‌لال حاجی زاده‌  دوێنێ  یه‌كشه‌ممه‌شه‌ 12/1/2020 له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری سه‌رده‌شت كۆچی دوایی كرد.

د.جه‌لال حاجی‌زاده‌، ساڵی 1975 له‌ گوندی (بێتووش)ی سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت له‌دایك بووه‌ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرای سیاسی بووه‌ و له‌ بواره‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، زمانناسیدا به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی ده‌یان بابه‌ت و توێژینه‌وه‌ی هه‌یه‌. دوكتۆر جه‌لال حاجی زاده‌ی نووسه‌ر به‌هۆی  جه‌ڵته‌ی  دڵ كۆچی دوایی كرد.

شایانی باسه‌ د.جه‌لال حاجی زاده‌ به‌هۆی بیروباوه‌ڕی سیاسی و ڕه‌خنه‌ له‌ حكوومه‌تی ئێران، له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ڕێگرییان لێ ده‌كرد له‌ قوتابخانه‌ و خوێندگه‌ فه‌رمییه‌كان وانه‌ بڵێته‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا چه‌ندین وتارو لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام چاپ نه‌كراون.

كوردستان تیڤی/ كامران