پۆلیسی دهۆك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا دانپێدانانی گه‌نجێكی بڵاوكرده‌وه كه له ڕێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆمه‌ڵه كچێك كردووه و ناوی زڕاندوون.
گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه: گه‌نجێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام په‌یجێكی گه‌وره‌ی دروست كردوه‌ه و تیایدا وێنه‌ی كۆمه‌ڵه كچێكی بڵاوكردووه‌ته و ناوی زڕاندوون و قسه‌ی ناشرین و تۆمه‌تی دوور له ڕاستی بۆ هه‌ڵبه‌ستوون.
هه‌ر له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا گه‌نجه تۆمه‌تباره‌كه دان به تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت و ده‌ڵێت: بۆ گه‌وره‌كردنی په‌یجه‌كه‌م و بۆ زیادكردنی فۆڵۆ و لایك و كۆمێنت ئه‌و كاره‌م كردووه.
ده‌شلێێت: سه‌ره‌تا كه په‌یجه‌كه‌م دروست كرد وێنه و ڤیدیۆی ئاساییم بڵاوده‌كرده‌وه به‌ڵام خه‌ڵكی سه‌یریان نه‌ده‌كر، هه‌ر بۆیه بڕیارمدا وێنه‌ی كچان بڵاو بكه‌مه‌وه تانه و ته‌شه‌ره‌م له‌سه‌ر ده‌نووسین بینیم خه‌ڵكێكی زۆر سه‌یری ده‌كات و لایك و كۆمێنتی زۆریان بۆ دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.