په‌روه‌رده‌ لە بارەی دیاردەیەكەوە هۆشداری دەدات

په‌روه‌رده‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

له‌ نوسراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست  مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ،  تێبینی كراوه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ئه‌زموونه‌كانی پۆله‌ كۆتاكان و ناكۆتاكان، له‌ناو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌، وێنه‌گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بووه‌ته‌ دیارده‌.

 

 راشیده‌گه‌ێنێت ،  بۆ ڕێگریكردن و پاراستنى تایبه‌تمه‌ندیی قوتابییان و مامۆستایان و ئه‌زموونه‌كان، كه‌ پرۆسه‌یه‌كى هه‌ستیاره‌، سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه‌ كه‌ ڕێگرى بكه‌ن له‌م دیارده‌یه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م به‌رپرسیار ده‌بێت.

1

شوان عه‌زیز