كه‌شناسی هه‌رێم: له‌م ناوچانه‌ى هه‌رێمی كوردستان به‌فر ده‌بارێت

ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان،  ره‌وشى  كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ،  ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ ئاسمانى هه‌رێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی هه‌ولێر ، دهۆك ، سلێمانى بەفر دەبارێت.


كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 9 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌  سلێمانی و دھۆك 10 پلەی سیلیزی، لە پارێزگای كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 12 پلەی سیلیزی دەبێت.
 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت ، سبه‌ى  سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی لە ھەوری تەواو دەگۆڕێت نیمچە ھەور و پەڵە ھەور.

 

1

111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز