سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموو لایەنەکان هەستیاری بارودۆخەکە لە بەرچاو بگرن


ئەمڕۆ دووشەممە 2020/1/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جنین هينيس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ( UN) لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق تاوتوێ کرا . ئاماژە بەوە درا کە عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموو لایەنەکان هەستیاری بارودۆخەکە لە بەرچاو بگرن. هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە گرژبوونی زیاتری رەوشەکە لە قازانجی خەڵکی عێراق و ناوچەکە نییە و ، پێویستە ئاشتی و سەقامگیریی عێراق بپارێزرێت.

باشترکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھەماھەنگی زیاتر لە گەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.