ئومێد خۆشناو: دانشتنەكان بەردەوام دەبێت لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازی

لە پەڕلەمانی كوردستان داوای هەڵوێست بەرامبەر حەسەن نەسڕوڵڵا دەكرێت


ئومید خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌ك فراكسیۆنی پارتی له‌باره‌ی لێدوانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری حزبوڵڵای لوبنانی داوایان له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌، وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی رابگه‌یه‌نێت.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2020/1/13 ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كەسێك بەناوی حەسەن نەسڕوڵڵا ناهەقی و هێرشی كردۆتە سەر هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەڕلەمان، داوامان لە دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كرد وەكو نوێنەری خەڵك ھەڵوێستی خۆیان ھەبێت سەبارەت بەو ناھەقییەی بە ھەرێمی كوردستان كراوە، چونكە پێمان وایە ئەمە پێشلكاری و ناوزڕاندنە و ھێرشكردنە سەر ھەرێمی كوردستان و شكۆی پێشمەرگەیە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یادداشتمان به‌ واژووی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كردووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و ناحه‌قییه‌ ده‌داته‌وه‌.

ئومێد خۆشناو گوتیشی، جێگای خۆشحاڵی بوو كەوا سەرجەم فڕاكسیۆنەكان لەسەر یاداشتێك هاوڕابوون به‌ ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و یادداشته‌ كۆك بوونه‌.

جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ هیوادارن وه‌ڵامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ئاستێكدا بیت كه‌ كه‌سی دیكه‌ بێڕیزی به‌رامبه‌ر به‌ شكۆی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌زموونی دیموكراتی هه‌رێمی كوردستان بكات.

سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی چاكسازی ئومێد خۆشناو گوتی: دانشتنەكان بەردەوام دەبێت لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازی، خەڵكێك ھەیە دژی پڕۆژەك وەستاونەتەوە، چونكە زەرەرمەند دەبن، بەڵام دەكرێت ھەندێك بیروبۆچوونی خۆمان بەلاوەبنین لە پێناو بەرژەوەندی گشتی.

سه‌باره‌ت به‌ پەیامی شەقام گوتی: په‌یامی شه‌قاممان پێ گەیشتووه‌ بۆچوونەكانیان بەرز دەنرخێنین، بۆیە دەبێت كارێك بكەین لە ئاستی خواستی جەماوەربێت و مافی كەسی تێدا نەخورێت، بەشێوەیەك بێت دادپەروەری بچەسپێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: ئەمڕۆش تا درەنگانێکی شەو بەردەوام دەبین لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی و ئەگەر ئەمشەو خوێندنەوەی دووەم کۆتایی نەھات، ئەوا سبەی پەرلەمان درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدات بۆ تەواوکردنی پرۆژەیاسای چاکسازی.