عێراق هه‌وڵی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی S-300ی ڕووسی ده‌دات

باڵيۆزی عێراق له‌ تاران: گرێبه‌ستی چه‌كمان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه‌

سه‌عد جه‌واد قه‌ندیل، باڵیۆزی عێراق له‌ تاران جه‌ختی كرده‌وه‌، به‌غدا خه‌ریكی دانوستانه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیی "S-300"، ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد،‌ ره‌نگه‌ عێراق ئه‌و سیسته‌مه‌ بكڕیت.

قه‌ندیل، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی "سپوتنیك" ڕایگه‌یاند: بابه‌تی كڕینی سیسته‌می "S-300"  پێشنیاركراوه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی نێوان عێراق و رووسیا و، ره‌نگه‌ عێراق ئه‌و سیسته‌مه‌ بكڕێت.

قه‌ندیل هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و رووسیا زۆرباشه‌، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی سووربوونی به‌غدایه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێ.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌غدا سووره‌ له‌سه‌ر فره‌چه‌شنی سه‌رچاوه‌كانی چه‌ك و، گرێبه‌ستی چه‌كمان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه‌.